ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نه‌تۆلیای توركیا ڕایگه‌یاند له ئاكامی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان هێزه‌كانی پـۆلیس و ئه‌ندامانی میلیشـیایه‌ك كه گومانی په‌یوه‌ندی ئه‌لقاعیده‌یان لێـده‌كرێت له
ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا پـۆلیسـێـك و 2 یاخیبوو كوژران و 4 پـۆلیسی تریش برینداربوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه كه‌مێـك پاش نیوه شه‌و ڕوویدا كاتێـك هێزه‌كانی پـۆلیس خۆیان دا به‌سه‌ر ماڵێـكدا كه له لایه‌ن خانه‌یه‌كی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه به‌كارهاتووه له شـاری غازی عه‌نتاب. ده‌رئه‌نجام 18 كه‌س ده‌ستگیركران.
شـایانی باسه له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا هێزه‌كانی ئاسایشی توركیا زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تیان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ئه‌نجامداوه دژی میلیتانه ئیسلامیـیه‌كان كه په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
تۆڕی ئه‌لقاعیده به‌رپـرسـیارێتی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه خۆكوژیـیه‌كانی شـاری ئسته‌نبوڵ له سـاڵی 2003 دا ده‌ربڕیوه، ئه‌وه‌ی كه بوو به‌هۆی كوشـتنی پتر له 60 كه‌س. له‌و هێرشـانه‌دا قونسوڵـخانه‌ی به‌ریتانیا و دوو په‌رستگای جوله‌كه و بانكێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی كرابوون به ئامانج.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێرمان له شـاری دیاربه‌كر، نه‌وزاد بنگول، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:15 خوله‌كه.