سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له مانگی
داهاتوودا ده‌بێت ئازاد و ڕه‌وا و ڕوون و ئاشـكرا بن له پـێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیرێـتی پاكسـتان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتارێـكدا له كۆنگره‌ی ئابوری جیهانی له شـاری داڤۆسی سـویسـرا به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف به‌ڵێنی دا كه به توندی هه‌ر هه‌وڵێـك بۆ تێـكدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی 18 ی مانگی داهاتوو تێـكبشـكێنێت.
سه‌رۆكی پاكسـتان كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانیدا ده‌ركه‌وت، به‌ڵێنی به گژداچوونه‌وه‌ی به‌ڵای تێرۆریزمی دا له هه‌رێمه‌كه‌دا.
شـایانی ئاماژه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه له داڤۆس به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف وتووێـژی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ئه‌نجام دابوو له میانه‌ی ئه‌و وتووێـژانه‌دا كه خانم ڕایس هانی موشـه‌ڕه‌فی دابوو بۆ سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی ئازاد و ڕه‌وا. هه‌روه‌ها خانم ڕایس هانی سه‌رۆكی پاكسـتانی دابوو بۆ هاریكاریـكردنی كۆشـه‌شی جیهانی دژ به تێرۆریزم.
داڤۆس دوا ویـزگه‌ی گه‌شتی ئه‌وروپایی به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف بوو كه تیایدا سه‌ردانی به‌لجیكا و فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیای كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پـشـتیوانی بۆ سه‌ركردایه‌تیـیه‌كه‌ی.