ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی له شـاری موسـڵی باكوری عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێـكی پـۆلیس و دوو ئه‌فسه‌ری تر كوژران، پاش گه‌ڕانیان به‌و شـوێنه‌دا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كوشـنده تیایدا ڕوویدابوو.
به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هێرشـبه‌ره‌كه جلوبه‌رگی پـۆلیسی پـۆشیبوو و به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیس فالح محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ڕۆیشتبوو پاشـان به پـشتێنێـكی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌وه خۆی ته‌قاندبۆوه. هه‌ر خێرا به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیس گه‌یه‌نرابووه نه‌خۆشـخانه و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدابوو.
شـایانی باسه ئه‌م هێرشه پاش پـشـكنینی به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیس بۆ شـوێنی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویدا، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه بوو به‌هۆی كاولبوونی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كێـكی سـوننه نشینی شـاری موسـڵ. له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌ستێـكی باڵای پارێزگای موسڵ ده‌ڵێت ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه گه‌یشته 34 كوژراو پـتر له 200 برینداریش.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت پـۆلیس و تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ فریاكه‌وتنی ئه‌و خه‌ڵـكانه‌ی كه ڕه‌نگه له ژێر پاشـماوه‌ی باڵه‌خانه وێرانكراوه‌كاندا مابن. هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاشـكرا نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێرمان له شـاری موسـڵ، ئه‌میر گۆران، ڕاپـۆرتێـكی بۆ ناردووین و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:18 خوله‌كه.