Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ موسـڵ و شـارۆچكه‌ی دووبز به‌ لایه‌نی كه‌م 18 كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له‌ ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ باكوری عێراق به‌ لایه‌نی كه‌م 18 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق ڕایانگه‌یاند یه‌ك له‌ ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێـژكراو بووه‌ له‌ بازاڕێـكی شـارۆچكه‌ی دووبزی نزیـك شـاری كه‌ركوك. ئه‌وی تریشـیان له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی حه‌شـارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كێـكی شـاری موسـڵ.

له‌ ناوه‌ڕاستی عێراقیش كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن 3 سه‌رباز كوژراون و به‌ لایه‌نی كه‌م یه‌كێـكی دیكه‌ش برینداربووه‌ كاتێـك كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار له‌ ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قه‌یان لێ كردوون.

هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ میانه‌ی كرده‌وه‌ له‌شـكریـیه‌كانیاندا بۆ ڕاوه‌دوونانی تۆڕه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ باكور و ناوه‌ندی عێراق 5 تێرۆریسـتیان كوشتووه‌ و 16 گومانباریان ده‌ستگیركردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دووبز و موسـڵ په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی و ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتیان ئاماده‌كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG