مـێـژووناسی كورد دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی له سـاڵانی په‌نجاكاندا چوومه به‌غدا به‌هیچ شـێوه‌یه‌ك هه‌سـتم
به شیعه‌یی و سـوننه‌یی خه‌ڵكه‌كه نه‌كردووه. ده‌شـڵێت به‌ڵام به داخه‌وه سه‌دام حسێن كارێـكی ئه‌وتۆی كرد كه شـیعه و سـوننه بـبنه دوو دوژمنی باوه كوشته، وه شتێـكی وه‌هایان لێ دروستبێت كه به‌بیری كه‌س نه‌ده‌هات. دكتۆر كه‌مال ده‌شڵێت وێڕای ئه‌وه هه‌ر چوارده‌وری ئه‌و عێراقه دوژمنی ئه‌و وڵاته‌ن و به دوای هه‌لێـكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ قۆڵـكردنه‌وه و دژواركردنی كێشـه‌كانی تا تۆڵه‌ی خۆیان بسـێـنـنه‌وه و یان هه‌ر یه‌كه‌یان مه‌به‌سـتێـكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.