Accessibility links

له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی له‌ ناو یه‌كێـك له‌ زرێـپـۆشه‌ نوێـیه‌كاندا كوژراوه‌


كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریـكیـیه‌ی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ كوژراوه‌ له‌ ناو یه‌كێـك له‌ ماشـێنه‌ نوێـیه‌كانی له‌شـكردا بووه‌ كه‌ ئاسـتێـكی به‌رزی زرێـپـۆشی هه‌بووه‌.

ئه‌و سه‌ربازه‌ له‌ هێزی تۆپـخانه‌ی ئه‌مریكی بووه‌ و له‌سه‌ر ماشـێنه‌ زرێـپـۆشه‌كه‌ بووه‌ و كاربه‌دسـتان ده‌ڵێن سێ سه‌ربازی تریش له‌ ناو ماشـێـنه‌كه‌دا بوون و له‌و هێرشه‌دا بێ وه‌ی بوون.

ده‌مڕاسـتێـكی پـنتاگۆن ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و ڕووداوه‌ ئه‌وه‌ نیشـان ده‌دات له‌ ڕێی ئه‌م ماشـێنه‌ زرێـپـۆشه‌ نوێـیانه‌وه‌ ده‌شێت ژیانی زیاتر بـپارێزرێن.

له‌ لایه‌كی تریشـه‌وه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاڵایه‌كی نوێی كاتیان بۆ عێراق په‌سه‌ندكرد.

عێراقیـیه‌كان ده‌ڵێن ئاڵا كۆنه‌كه‌ی عێراق وه‌ بیرهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیـیه‌ دڕندانه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بووه‌.

XS
SM
MD
LG