وێڕای گه‌مارۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی محمود عه‌باس ده‌ڵێت ئه‌و درێژه به وابه‌سته‌یی خۆی بۆ وتووێـژه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌دات.
جێم تیپـڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ده‌ڵێت ئاژانسه‌كانی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی داوای 462 ملیۆن دۆلاریان كردووه بۆ یارمه‌تیدانی فه‌له‌ستینیـیه‌كان.
هاوكارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و سـمكۆ عه‌زیز درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس كه له شـاری ڕامه‌ڵـڵا له كه‌ناری ڕۆژئاوا
قسـه‌ی ده‌كرد گوتی ئه‌و له‌سه‌ر وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسـرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئابڵوقه‌دانی كه‌رتی غه‌ززه له لایه‌ن ئیسـرائیل.
به‌ڕێز عه‌باس ده‌ڵێت فه‌له‌ستینیـیه‌كان ده‌بێت په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسـرائیل چـڕتر بكه‌ن چونكه ئه‌وه چاكترین ڕێـگایه بۆ كۆتایی هێنان به ئێش و مه‌ینه‌تی فه‌له‌ستینیـیه‌كان. گوتیشی فه‌له‌ستینیـیه‌كان نابێت پـشـتیان له ئسـرائیل بكه‌ن چونكه ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی هه‌ر ده‌رفه‌تێــك بۆ گفتوگۆ.
به‌ڕێز عه‌باس ئه‌و تێبینی‌یانه‌ی دا له ده‌مێـك ئیســرائیل بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئابڵۆقه‌ی له‌سه‌ر غه‌ززه هه‌ڵـگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه بدرێت سـووته‌مه‌نی، خۆراك و داووده‌رمان بۆ ناو ئه‌و خاكه به‌ڕێ بكرێت. به‌ڕێز عه‌باس هه‌روه‌ها هێرشی موشه‌كی میلیتانی فه‌له‌ستینی به دژی ئیسـرائیل ناپه‌سه‌ندكرد، داواشی له ئیسـرائیل كرد خه‌ڵـكی مه‌ده‌نی بێ گوناهـ له غه‌ززه ته‌مێ نه‌كات كه ده‌ڵێت ئه‌وانه به‌رپـرسـیاری هێرشـه‌كان نین.
به‌ڕێز عه‌باس هه‌روه‌ها گوتی هێزه‌كانی ئاسایشی فه‌تح ده‌توانن به‌رپـرسـیارێتی خاڵه‌كانی ده‌ربازبوون نێوان غه‌ززه و ئیسـرائیل بگرن كه گوتی به‌م شـێوه‌یه ده‌كرێت گرژیـیه‌كان خاو بكرێنه‌وه. ئیسرائیل تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیازه نه‌داوه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت پـێشـنیازی به‌ڕێز عه‌باس شـایانی پـیاداچوونه‌وه‌یه.
له هه‌مان ده‌م كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سـوور هۆشـداری ده‌دات كه بۆی هه‌یه ژێرخانی لاوازی غه‌ززه به‌سه‌ر یه‌كدا بته‌پـێت ئه‌گه‌ر ئیسـرائیل ڕێـگه نه‌دات یارمه‌تی مرۆیی به به‌رده‌وامی بۆ غه‌ززه به‌ڕێ بكرێت.
ڕێـكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی یارمه‌تیده‌ر-- زۆربه‌یان ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان-- بۆ ئه‌مسـاڵ داوای 462 ملیۆن دۆلار یارمه‌تیان بۆ فه‌له‌ستینیـیه‌كان كردووه. جێـگری كۆمیساری ئاژانسی یارمه‌تی و كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان فیلیپـۆ گراندی ده‌ڵێت ئه‌و یارمه‌تیـیه له هه‌موو شـوێن زیاتر بۆ غه‌ززه پـێویسته.
" ئێمه ده‌بێت دڵـنیابین له‌وه‌ی كه كۆمه‌كی ته‌نگه‌تاوی و خۆراك و پاره و سـووته‌مه‌نی بۆ جه‌نه‌ره‌یته‌ر و بۆ پـێداویستی ناو ماڵ و هه‌روه‌ها نه‌خۆشـخانه‌كان، واته ئه‌م كه‌ره‌سته بنه‌ڕه‌تیـیانه بگه‌نه كه‌رتی غه‌ززه بێ گوێدان به ڕه‌وشی سـیاسی. ئه‌مه ئه‌و پـێداویسـتیـیه ته‌نگه‌تاویـیانه‌یه كه له باره‌ی گرنگیـیانه‌وه له سه‌روو هه‌موو شـتێـكه‌وه‌یه."
له هه‌مان ده‌م به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ژن بوون به‌ناو سـنووری باشوری كه‌رتی غه‌ززه په‌ڕینه‌وه ناو میسـر به‌ر له‌وه‌ی هێزی پـۆلیسی میسر و حه‌ماس پاڵیان بده‌نه‌وه ناو ئه‌وبه‌ری سـنوور. نزیكه‌ی 60 كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون كه برینی زۆربه‌یان سه‌خته. خۆپـیشـانده‌ران داویان ده‌كرد بچنه ناو میسر تا له‌وێ داوده‌رمان بكرێن.
سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به پـرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كاته‌وه
- Jim Teeple