سه‌رۆكی پاكسـتان په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له پاریسه بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسـیـیه‌كه‌ی نیكۆلای سـاركۆزی، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی گشته‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپایه به‌نیازی
پـته‌وكردنی پـشتیوانی ده‌ره‌وه بۆ ئیسلام ئاباد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه وتووێـژه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕێبه‌ر هه‌وڵ و كۆشـشی پاكسـتانی دژی تـێرۆریزم بگرێته‌وه.
سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه له برۆكسـله‌وه گه‌یشـته پایته‌ختی فه‌ره‌نسـا كه له‌وێ هه‌وڵ ده‌دات بۆ دڵنیاكردنی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپایی كه‌وا هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی پاكسـتانی له مانگی داهاتوو ئازاد و ڕه‌وا ده‌بن. به‌ڵام سه‌رۆك موشـه‌ڕه‌ف به په‌یامنێرانیشی وت وڵاته‌كه‌ی پـێویستی به كاتی زیاتره بۆ سـازكردنی په‌یڕه‌ویـیه‌كانی دیموكراتی.
بڕیاره كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری داڤۆس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف كۆبـبێـته‌وه. ئه‌مڕۆ سـێشه‌ممه له تێبینی‌یه‌كانی بۆ په‌یامنێران ڕایس داوای له ڕێبه‌ری پاكستان كرد كه هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئازادبن، به‌ڵام وتی له‌وه ده‌گات كه‌وا سـازكردنی دیموكراسی كاتی ده‌وێت.