Accessibility links

ئیسرائیل به‌ شـێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌سـته‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ هه‌ڵـده‌گرێت


ئیسـرائیل به‌ شـێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌سـته‌كانی له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ هه‌ڵـگرت تا ڕێ بدات به‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێـك كه‌ره‌سـته‌ی سـووته‌مه‌نی و نه‌وتی چـێشـت لێنان به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ی ژێـر كۆنتڕۆڵی حه‌ماس.

ژماره‌یه‌ك له‌ لۆریـیه‌كانی سـووته‌مه‌نی كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا مه‌سه‌رفی ده‌كات كه‌ره‌سـته‌یان بۆ ده‌زگای سه‌ره‌كی وزه‌ی غه‌ززه‌ هه‌ڵـگرتبوو له‌ خاڵی سـنووری ناهال ئۆزه‌وه‌ په‌ڕینه‌وه‌. به‌رپـرسـانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌رسته‌ی سـووته‌مه‌نی بگوێزرێته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ ناوچه‌كه‌یان داخستبوو و به‌ گوێره‌ی پـێویست ده‌بێت ده‌زگاكه‌ تا هه‌فته‌یه‌ك بخاته‌ گه‌ڕ.

كه‌موكوڕی ســووته‌مه‌نی غه‌ززه‌ی ناچار كرد كه‌ ده‌زگای وزه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه‌دا دابخات و سه‌ده‌ها خه‌ڵـكی بێ وزه‌ی كاره‌بایی جێهێشتبوو.

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراك ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بڕیاری دا به‌ربه‌سـته‌كه‌ به‌ شـێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵـبگرێت به‌هۆی ڕه‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌كانی كه‌ غه‌ززه‌ دووچاری كاره‌سـاتێـكی مرۆیی ده‌بۆوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كانی حه‌ماس له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی غه‌ززه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌ربه‌سته‌كه‌ به‌ مه‌بستی فشـارخسـتنه‌ سه‌ر میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌ تا هێرشه‌ موشـه‌كیـیه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرن.

XS
SM
MD
LG