Accessibility links

ڕایس ده‌ڵێت زلهێزه‌كانی جیهان پـێـشكه‌وتن له‌ ده‌ركردنی بڕیارێـكی نوێ له‌ دژی ئێران به‌ده‌سـت ده‌هێنن‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهان پـێشـكه‌وتنیان له‌ ڕووی ده‌ركردنی بڕیارێـكی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سـازداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سـزای زیاتر له‌سه‌ر ئیران، به‌ڵام خانم ڕایس جه‌ختی كرده‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێشـتا وڵاتان به‌ هیچ ڕێـكـكه‌وتنێـك نه‌گه‌یشـتوون.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕایس ئه‌مانه‌ی پاش گه‌یشتنی بۆ به‌رلین ڕاگه‌یاند بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌ی پـێـنج ئه‌ندامه‌ هه‌میـشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران. خانم ڕایس گوتیشی كه‌ وتووێژه‌كان هه‌ندێـكی ماوه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهان نه‌گه‌نه‌ بڕیارێـك له‌و باره‌یه‌وه‌ پـێویسـته‌ له‌و ڕووه‌وه‌ به‌ره‌و ئاڕاسـته‌یه‌ بڕۆن.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئێران گوتی سـزا نوێـیه‌كان ڕێـگه‌ی لێ ناگرێت له‌ به‌ده‌سـتهێنانی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ دیبلۆماتێـكی فه‌ره‌نسی كه‌ ناوی خۆی ئاشـكرا نه‌كرد ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سـزای نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ئاماده‌بێت.

XS
SM
MD
LG