Accessibility links

دابه‌زینی نرخه‌كانی سه‌هم و سه‌ند له‌ بازاڕه‌كانی دراوی جیهاندا به‌رده‌وامه‌


له‌ زوویه‌كی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا نرخه‌كانی سه‌هم و سه‌ند له‌ ناو بازاڕه‌كانی ئاسیا و ئوسـترالیا به‌ شـێوه‌یه‌كی زۆر هاتنه‌ خوارێ، پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا خواستی جیهانی له‌سه‌ر سه‌هم و سه‌نه‌دی ئه‌مه‌ریكی كه‌مبۆوه‌. ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی نوشستی ئابوری له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا.

هه‌ر وه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت نرخی سه‌هم و سه‌نه‌د له‌ ئوسـترالیا و چین و هۆنگ كۆنگ و ژاپـۆن و سینگافور و كۆریای باشور و تایوان به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا چوار بۆ له‌ سه‌دا شه‌ش هاتۆته‌ خوارێ.

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌شـدا نرخی سه‌هم و سه‌نه‌د له‌ بازاڕه‌كانی وڵاتانی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا و ئاسـیای و ئه‌مه‌ریكای لاتین به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا سێ بۆ حه‌وت كه‌مبۆوه‌. ئه‌م ڕه‌وشه‌ش كه‌ بازاڕی ئه‌مه‌ریكی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌پـێی شـاره‌زایانی ئابوری بۆ یه‌كم جاره‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا بازاڕی ئه‌مه‌ریكی له‌ یه‌ك ڕۆژدا ئه‌مه‌نده‌ زیان به‌خۆیه‌وه‌ بـبینێت.

سه‌رمایه‌داری ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی جۆرج سۆرۆز هۆشـداری ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ جیهان ڕووبه‌ڕووی كاره‌سـاتێـكی ئابوری وا گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

XS
SM
MD
LG