Accessibility links

دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ گرێـبه‌سته‌ نه‌وتیـیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ به‌غدا


شـاندێـكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سـروشتیـیه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان گه‌یشـتـۆته‌ شـاری به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و گرێـبه‌ستانه‌ی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ده‌رهێنانی نه‌وتدا مۆركراون و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیـیه‌.

په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری هه‌وڵێر عومه‌ر فه‌رهادی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG