سـڕبیا وا به‌ره‌و سـازدانی هه‌ڵـبژاردنێـكی دیكه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ملده‌نێت، ئه‌مه‌ش دوای
ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ته‌وه په‌رست تۆمسلاڤ نیكۆڵیچ به جیاوازیـیه‌كی كه‌م له ده‌نگداندا له خولی یه‌كه‌مدا به‌سه‌ر بۆریس تادچی سه‌رۆكی ئێستای سـڕبیای سه‌ر به ڕۆژئاوا زاڵبوو.
به گوێره‌ی ئاماری كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها چاودێرانی بێ لایه‌ن به‌ڕێز نیكۆڵیچ له سه‌دا 39 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات سه‌رۆك تادچ له سه‌دا 35 ی ده‌نگه‌كانی چنیوه‌ته‌وه.
ته‌واوی ده‌رئه‌نجامه‌كان هێشتا ڕانه‌گه‌یه‌ندراون.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانه‌كه شـیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن ڕێژه‌ی به‌شـداربووان له سه‌دا 61 بووه كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی به‌شـداربوونه له‌و ده‌مه‌ی سـلۆڤۆدان میلۆسۆڤیچ له سـاڵی 2000 دا له ده‌سه‌ڵات خرا، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی ململانه‌یه‌كی سه‌ختی نێوان ده‌نگده‌رانی فره‌تره له میانه‌ی خولی دووهه‌می ده‌نگدانه‌كه‌ی كه بڕیاره له ڕۆژی 3 ی مانگی داهاتوودا سـازبدرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌ردوو له تۆمسلاڤ نیكۆلیچ و بـۆریس تادچی سه‌رۆكی هه‌نووكه‌ی سـڕبیا له دژی بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كۆسۆڤۆ و جیابوونه‌وه‌ی له سـڕبیان.