Accessibility links

له‌گه‌ڵ بڕانی ئه‌لیكتریـك له‌ غه‌ززه‌ قه‌یرانه‌ مرۆیـیه‌كان له‌وێ سه‌رهه‌ڵـده‌ده‌ن


دوای ڕاوه‌ستاننی سه‌ره‌كی ترین وێزگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریـك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌شی زۆری كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌بێ ئه‌لیكتریـكه‌.

سووته‌مه‌نی عه‌مباركراو بۆ وه‌گڕخستنی وێزگه‌كه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بنبڕ بوو، ئه‌مه‌ش له‌ ئاكامی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ دژی ئه‌و هێرشه‌ موشـه‌كیـیانه‌ی له‌ غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپی حه‌ماسـه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئیسرائیل سـنووری داخست.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لـێـپـرسـراوانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هه‌ر كاتێـك هێرشه‌ موشـه‌كیـیه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕاگیران ئه‌و كاته‌ له‌ ئاسـتی به‌ستنی سـنووری خاو ده‌كاته‌وه‌.

هاوكات به‌رپـرسـانی فه‌له‌ستینی و لـێـپـرسـراوانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هوشـیاری ئه‌وه‌یان داوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌بوونی وزه‌ی ئه‌لیكتریـك و كه‌می سـووته‌مه‌نی به‌رده‌وامبێت كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌وانه‌یه‌ دووچاری قه‌یرانی مرۆیی بـێته‌وه‌.

به‌ڵام ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت نیـگه‌رانیـیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و كێشـه‌یه‌ له‌ قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی گه‌وره‌تركراوه‌. ده‌شڵێت گروپی حه‌ماس به‌ مه‌به‌ست وزه‌ی ئه‌لیكتریـك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌بڕێت تاوه‌كو وه‌باڵی بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی ئیسرائیل.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌ دابینكردنی له‌ سه‌دا 75 ی ئه‌لیكتریـك بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ له‌ سه‌دا 5 ی ئه‌و بڕه‌ ئه‌لیكتریـكه‌ وڵاتی میسر به‌شـداری له‌ دابینكردنی ده‌كات.

XS
SM
MD
LG