عیماد ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی
وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن، وه ده‌شڵێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لـیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پـێـكهاتووه. سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پــێشـمه‌رگه و دارایی و ناوخۆ ده‌ڵێت ئێستا له ڕووی ته‌كنیـكی و ئیداریـیه‌وه هه‌موو شته‌كان ته‌واو بووه و ته‌نها یاساكه‌ی ماوه له په‌رله‌مان ئیقراربكرێت، وه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سـیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیار دراوه له نزیـكترین كات یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ش ڕابگه‌یه‌نرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌كه.