Accessibility links

وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیسرائیل داوای كوشتنی نه‌سـروڵـڵا ده‌كه‌ن

  • Robert Berger

ئیسـرائیل هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات به‌وه‌ی ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵی حزبوڵـڵای لوبنان بكاته‌ ئامانج. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له‌ نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وتاره‌ ئاگرینه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵادا بووه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی زۆر پـێی په‌ست بوون.
هاوكارمان وریا كاڵێ درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌ی ئیسرائیلدا له‌ ئۆرشه‌لیم چه‌ند وه‌زیرێـكی ئیسرائیل داوای كوشتنی نه‌سـروڵـڵایان كرد ڕابه‌ری حزبوڵـڵا.

وه‌زیر یتزهاك كۆهین ده‌ڵێت " نه‌سـڕوڵـڵا سه‌رشـێـته‌، من تێـناگه‌م چۆن تا ئێسـتا هه‌ناسه‌ ئه‌یات، هه‌روه‌ها وتی نه‌سـروڵـڵا ئه‌بوایه‌ ده‌مێـك بووایه‌ بكوژرایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنێـكی مه‌ترسـیداره‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل."

ئه‌م قسـانه‌ی كۆهین وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌كانی نه‌سـروڵـڵا بوو كه‌ به‌ كین و بوغزه‌وه‌ قسه‌ی كرد له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنیدا ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌یرووت.

نه‌سروڵـڵا ده‌ڵێت" من به‌ ئیسرائیلیـیه‌كان ئه‌ڵێم سه‌ری سه‌ربازه‌كانی ئێوه‌مان لایه‌ و ده‌ستمان لایه‌ و قاچمان لایه‌ هی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ شه‌ڕی سـاڵی 2006 دا به‌جێ ماون."

پـێده‌چێت وتاره‌كه‌ی نه‌سـروڵـڵا بۆ فشـارخستن بێته‌ سه‌ر ئیسرائیل بۆ په‌سه‌ندكردنی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان.

وه‌زیر مه‌ێر له‌ كابینه‌ی ئیسرائیل وتی نه‌سـروڵـڵا هه‌موو هێـڵه‌ سـووره‌كانی به‌زاند و ئیسرائیل وه‌ڵامی داواكاریـیه‌ نامرۆڤیـیه‌كانی ناداته‌وه‌ و وتووێـژ له‌گه‌ڵ نه‌سـروڵـڵا ناكه‌ین و نه‌سـروڵـڵا ده‌بێت بكوژرێت.

XS
SM
MD
LG