Accessibility links

دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ كوردیش هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مریكا بگۆڕێت


دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، پـرۆفیسـۆر له‌ زانكۆی نۆتنگهام له‌ له‌نده‌ن له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ڕه‌وتی دژ به‌ ئه‌مریكا له‌ نێو هه‌موو خه‌ڵـكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ستیـپـێـكردووه‌، به‌ڵام له‌ كوردسـتان به‌هۆی دژایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌دام و ڕه‌وتی عه‌ره‌بی و ئێران نزیـكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌مریكا هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێسـتا ئه‌مریكایـیه‌كان به‌ شـێوه‌یه‌ك له‌ عێراق هه‌ڵسـوكه‌وتیان كردووه‌ ته‌نانه‌ت شه‌قامی كوردیشـیان له‌ خۆیان زیـزكردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پـشتیوانیـیه‌ جه‌ماوه‌ریـیه‌ش له‌وێ بۆیان نه‌مێنێت. پاشـان دكتۆر دلاوه‌ر ده‌ڵێت سـیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ وایـكردووه‌ كه‌ ته‌نها پـشتی حكومه‌تی ناوه‌ند بگرێت و پـشـتی دیكتاتۆران بگرێت، وه‌ ئه‌مه‌ش هه‌موو خه‌ڵـكی ناوچه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌كردووه‌ كه‌ وای لێـكردوون پـشـتیوانی له‌ تێرۆر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ كوردسـتانیش هه‌مان سـیاسه‌ت دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌وێش ڕه‌وتی دژ به‌ ئه‌مریكا به‌ره‌و دروسـتبوون بڕوات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7:49 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG