Accessibility links

ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ پاش زیاتر له‌ سـاڵێـك به‌ ئاشـكرا ده‌رده‌كه‌وێت


ڕێبه‌ری گروپی حزبوڵـڵای لوبنانی شێخ حه‌سه‌ن نه‌سـروڵـڵا ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ سـاڵێـكدا هاته‌ به‌رده‌م خه‌ڵـك بۆ به‌شـداریكردن له‌ ڕێـوڕه‌سمی عاشورا كه‌ یه‌كێـكه‌ له‌ ڕێوڕه‌سـمه‌ ئاینیـیه‌ گرنگه‌كانی موسـڵمانه‌ شـیعه‌كان.

ڕێبه‌ری ئه‌و گروپه‌ میلیتانه‌ شـیعه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ داواكراوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌یان هه‌زار له‌ پـشـتیوانانی له‌ باشوری به‌یرووت كۆبوونه‌وه‌ و پاشـان وتارێـكی بۆ خه‌ڵـكه‌كه‌ دا.

نه‌سـروڵـڵا گوتی گروپه‌كه‌ی ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئیسرائیلیـیانه‌ی له‌لا ماوه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی ئیسرائیل و لوبنان سـاڵی 2006 كوژران و گوتیشی له‌ پاش شه‌ڕه‌كه‌ ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیلیـیه‌كانه‌وه‌ به‌جێهێشـترابوون.

ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا له‌ وتووێـژێـكی پـێشتریشـدا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ پـێشـنیازی كرد وتووێـژ پـێویسـته‌ بكرێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌و كاته‌دا ئیسـرائیل ئه‌و ئیدیعایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌.

XS
SM
MD
LG