دانیشـتوانی ویلایه‌تی سـاوث كارۆلاینا ئه‌م شه‌مه‌یه له ده‌نگدانه به‌رایـیه‌كانی كۆماریـیه‌كاندا به‌شـداری ده‌كه‌ن له ده‌مێـكدا ویلایه‌تی نێڤادا دیموكراته‌كان و كۆماریـیه‌كانیش به‌شـداری له ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كان له سـاوث كارۆلاینا پـێـشـبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگدان بۆ سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌كـكه‌ین كه هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی كۆماریـیه‌كانی نیو هامشه‌ری برده‌وه، وه فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ئه‌ركه‌نسـاس مایك هه‌كه‌بی كه هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ئایاوای برده‌وه زۆر له یه‌ك نزیـك ده‌بن.
جێـی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنه بچێـته ویلایه‌تێـكی باشور و بڕوا ده‌كرێت دیدوبۆچوونی كاندیده‌كان له‌سه‌ر له‌شـكری و ئاینی فاكته‌ری سه‌ره‌كی بن له‌وێ.
مه‌كـكه‌ین سه‌رنجی داوه‌ته نیگه‌رانی ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر لاوازی ئابوری ئه‌مریكا، وه
هه‌كه‌بیش هه‌وڵێـكی زۆر ده‌دات ده‌نگی ئه‌و كه‌سه ئاینیـیانه به‌ده‌ستبهێنێت كه دیدوبۆچوونی توندیان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌كو منداڵ له‌باربردن و هاوسه‌رێتی هاوجنسی.
شـایانی باسه له سـاڵی 1980 وه هیچ سه‌رۆكێـكی كۆماری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـت نه‌هێناوه كه له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سـاوث كارۆلاینا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا براین واگنه‌ر له شـاری كۆلومبیای سـاوث كارۆلاینا ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان شـایان ڕه‌شـید و شـوان سه‌عید وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. هه‌روه‌ها مایك ئۆسه‌ڵڤن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری لاس ڤێـگاسی ویلایه‌تی نێڤادا ڕاپـۆرتێـكی ڤیدیۆیی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه‌ی براین واگنه‌ر بن و هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته ڤیدیۆیـیه‌كه‌ی مایك ئۆسه‌ڵڤنیش بـبینن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.