كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ئاسایشـیان توندكردووه له ده‌مێـكدا موسـڵمانه شیعه ئاینزاكان ڕۆژی شه‌ممه له كه‌ربه‌لا كۆبوونه‌وه بۆ ڕێوڕه‌سمی عاشورا كه یه‌كێـكه له ڕێوڕه‌سمه
پـیرۆزه‌كانی موسـڵمانه شیعه ئاینزاكان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق و وڵاتانی تری موسـڵمانه‌وه به‌شـداری بكه‌ن له یادی كوژرانی نه‌وه‌ی پـێـغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هه‌لیـكۆپـته‌ری عێراقی به‌سه‌ر شـاری كه‌ربه‌لادا ده‌گه‌ڕێت و ئۆتۆمبیله له‌شـكریـیه‌كان له هه‌موو خاڵه‌كانی پـشـكنینی چوونه ناو شـاره‌كه وه‌سـتاون و به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی مه‌ده‌نیـیان له ناو شـاره‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئاسایشی زیاتریش دابینكرا پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی پـێـكدادان له نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت و ئه‌ندامانی لایه‌نگرانی شیعه ئاینزا له شـاره‌كانی به‌سره و ناسریـیه ڕوویدا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نزیـكه‌ی 60 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هێرشی میلیتانه‌كانی سه‌ر به گروپی سه‌ربازانی به‌هه‌شت بۆ سه‌ر پـۆلیس و مه‌ده‌نیان ده‌ستیـپـێـكرد.
سه‌باره‌ت به‌و شـه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی كه له نێوان ئه‌و گروپه و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقدا ڕوویداوه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:41 خوله‌كه.