وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕایگه‌یاند كه كاربه‌ده‌ستی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نیكۆلاس بێرنز خانه‌نشین ده‌بێت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
خاتوو ڕایس ڕۆژی هه‌ینی له واشـنتن به په‌یامنێرانی گوت كاربه‌ده‌ستی پله سێهه‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تا مانگی سێ له‌سه‌ر كار ده‌مێنێته‌وه.
خاتوو ڕایس ده‌ڵێت كاركردن له‌گه‌ڵ هاوڕێـیه‌كی وه‌ك ئه‌و جێـگای شـانازی بوو له‌و كاتانه‌ی كه وڵاته‌كه‌مان له ژێر تاقیكردنه‌وه بوو له كۆتایی شه‌ڕی سـارد و كه‌سێـكه كه ده‌زانێت ئه‌مریكا به نرخ و به‌هاكانیـیه‌وه به‌هێزه و په‌یوه‌سته به‌و نرخ و به‌هایانه‌وه.
بێرنز كه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو بۆ كاروباری سـیاسی پـێشتر باڵیۆزی ئه‌مریكا بوو بۆ ناتۆ و یۆنان و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش بوو. ئه‌و وتووێـژكه‌ری سه‌ره‌كی بوو له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سـزا سه‌پاندن به‌سه‌ر ئێران‌دا و ڕێـكـكه‌وتنی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ هیندسـتان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك بوش ولیه‌م بێرنزی باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ ڕوسـیا ده‌ستنیشـان بكات بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی نیكۆلاس بێرنزی 51 سـاڵان.