له ئه‌نده‌نوسـیا كوڕێـكی ته‌مه‌ن هه‌شت سـاڵ به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیانی له‌ده‌سـتداوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێـبووه مریشـكیان به‌خێوكردووه، وه ده‌شڵێن ده‌ستیان به تاقیكردنه‌وه كردووه له‌سه‌ر ئه‌و باڵندانه تا بزانرێت هه‌ڵـگری ڤایرۆسی H5N1 یان نا.
تا ئێستا له ئه‌ندنوسـیا 97 كه‌س به ئه‌نفلۆنزای باڵنده مردوون.
له ئۆكرانیاش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له نیمچه دورگه‌ی قرم ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بڵاوبۆته‌وه و زیاتر له 150 مریشـك مرداربوونه‌ته‌وه له یه‌كێـك له كێـڵـگه‌كانی به‌خێوكردنی مریشـكدا.
له ڕۆژهه‌ڵاتی هیندسـتانیش كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له هه‌وڵی ڕێـگه‌گرتنن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هه‌رێمی بنگالی ڕۆژئاوا و ده‌ستیان كردووه به له‌ناوبردنی 400 هه‌زار مریشـك له‌و هه‌رێمه‌دا. سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه خاوه‌ن په‌له‌وه‌ره‌كان به‌رده‌وامن له فرۆشتنی باڵنده‌كانیان.
شـایانی باسه ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ده‌ڵێت له‌وه‌تای له سـاڵی 2003 وه ئه‌م نه‌خۆشـیـیه له ئاسـیا سه‌ریهه‌ڵـداوه زیاتر له 200 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه. شـاره‌زایان له‌وه ده‌ترسن ڤایرۆسه‌كه له شـێوازی خۆی بگۆڕێت و ای لێـبێت به ئاسانی له نێوان مرۆڤدا بگوێزرێته‌وه.