به هێرشـێـكی موشه‌كی ئیسرائیل باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حه‌ماس له غه‌ززه
وێرانبوو، ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌شـێـك له هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری ئیسرائیل كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ی كردووه و تیایدا نزیكه‌ی 30 كه‌س كوژراون و زۆربه‌یان چه‌كداربوون.
باڵه‌خانه‌كه له ده‌می هێرشه‌كه‌دا چوڵ بووه، به‌ڵام كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌هۆی په‌ڕینی پارچه و داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌كه ژنێـك كوژراوه و به لایه‌نی كه‌م 46 كه‌سی تریش برینداربوون.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ئیسرائیل سـنووره‌كانی خۆی به‌ره‌و ڕووی كه‌رتی غه‌ززه‌دا داخستووه، ته‌نها بۆ كه‌لوپه‌لی مرۆیی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامبوونی هاویشـتنی ڕۆكێت له لایه‌ن چه‌كدارانی فه‌له‌ستینیـیه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه كه حه‌ماس كۆنتڕۆڵی ده‌كات بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ئیسرائیل.
ده‌مڕاستێـكی ئیسرائیل (ئه‌رێح مێـكێـل) ده‌ڵێت ئیسـرائیل هه‌موو ڕێوشوێـنێـك ده‌گرێته‌به‌ر هه‌تاكو ئه‌و هێرشه ڕۆكێتیـیانه ده‌وه‌ستێت. كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن چه‌كداره فه‌له‌ستینیـیه‌كان هه‌ر له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 100 ڕۆكێتیان بۆ ناو ئیسرائیل هاویشتووه، یه‌ك له‌وانه كه ڕۆژی هه‌ینی هاویشـتوویانه كه‌وتۆته نزیـك باخچه‌یه‌كی منداڵان له شـارۆچكه‌ی سـێدروت.