سه‌رۆكی ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا واته CIA ده‌ڵێت ئه‌و
توندڕه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به تۆڕی تێرۆركاری ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه و هاوپه‌یمانی سه‌رۆكی یه‌كێـك له عه‌شـره‌ته‌كانی پاكستانن به‌رپـرسـن له كوژرانه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆكی ئۆپـۆزسـیۆن له پاكسـتان كه پـێشتریش پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری هه‌بووه.
مایكڵ هایدن سه‌رۆكی ده‌زگای CIA به ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆستی گوتووه كه خانم بۆتۆ به ده‌ستی چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی به‌یتوڵـڵا مه‌حسود كوژراوه.