مایكڵ ڕوبن له ئـنسـتـتیوتی ئه‌مه‌ریكه‌ن ئنته‌رپـرایز بابه‌تێـكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا باس له گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وه چاره‌سه‌ر
نه‌كرێت ئه‌وا كورده‌كان ناتوانن هاوپه‌یمانێـكی باشی ئه‌مریكا بن. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه و له‌سه‌ر قسه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
پاشـان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان كرد سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی كه له‌م دوایـیانه بڵاوكراونه‌ته‌وه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی جوراوجۆر له ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌رێمی كوردسـتان ده‌گرن.
دكتۆر فوئاد حسێن له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئێمه ناڵێن گه‌نده‌ڵی نیـیه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و
ڕاپـۆرتانه له‌م كاته‌دا و به‌و شـێوه‌یه بڵاوده‌كه‌نه‌وه مه‌به‌سـتیان چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی نیـیه به‌ڵـكو بۆ دژایه‌تی خه‌ڵـكی كوردسـتانه و ده‌یانه‌وێت وا نیشـانی بده‌ن كه كوردسـتان پـڕه له گه‌نده‌ڵی و تێرۆریست و دوژمنی خه‌ڵـكی ئه‌مریكا.
سه‌باره‌ت به مایكڵ ڕوبن دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت مێژووی مایكڵ ڕوبن ده‌زانین و ئازانین چی كردووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كێدا هه‌یه و ئه‌زانین بۆ هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به خه‌ڵـكی كوردسـتان وه‌رده‌گرێت و بۆ به‌رگری له سـیاسه‌تی توركیا ده‌كات له دژی خه‌ڵـكی كوردسـتانی عێراق و كوردی توركیا.
پاشـان له كۆتایـیدا دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت ئه‌مه پلانێـكه و پلانی كه‌سـانێـكه له مایكڵ ڕوبن گه‌وره‌ترن، به‌ڵام له ده‌می ئه‌و ده‌رئه‌چێت و به قه‌ڵه‌می ئه‌و ده‌نوسـرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.