ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به به‌شـداری كۆسـره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێـگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان و چنار سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له به‌رپـرسـانی حكومی و حزبی ته‌رمی 358 ئه‌نفالكراو له شـاری هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و شـارۆچكه‌ی دوكان ڕه‌وانه‌كران، وه بۆ ڕێزلێنان له‌و قوربانیـیانه به هه‌زاران هاوڵاتی له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كان وه‌سـتابوون، پاشـان له دوكان و به ئامادبوونی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و هه‌زاران هاوڵاتی تر ته‌رمی قوربانیـیه‌كان به‌خاك سپـێردران.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:25 خوله‌كه.