Accessibility links

نیـگرۆپـۆنتێ هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی پـشتیوانی چین له‌مه‌ڕ سـزادانی ئێران ده‌دات


دیبلۆماتی باڵای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له‌ چین ده‌كات كه‌ پـشتیوانی بكات له‌ سـزایه‌كی نوێی دژ به‌ ئێران، له‌ ده‌مێـكدا وتووێـژكه‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران گه‌یشته‌ به‌یژین بۆ هه‌وڵی دژ به‌و كرداره‌.

له‌ ده‌می قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێران جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن نیـگرۆپـۆنتێ گوتی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا باس له‌م كێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ی بینگۆ ده‌كرێت.

نیگرۆپـۆنتێ گوتی هه‌رچه‌نده‌ به‌پـێی دوا ڕاپـۆرتی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا ئێران وازی له‌ به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی هێناوه‌، به‌ڵام هێشتا موشه‌ك دروسـتده‌كات و یۆرانیۆم ده‌پـیـتـێـنێت-- پــیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌و پـرۆسه‌یه‌یه‌ كه‌ بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوه‌كی به‌كاردێت.

نیگرۆپـۆنتێ گوتیشی هه‌ر هه‌نگاوێـكی به‌و جۆره‌ پـێشـێـلـكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌. قسه‌كانی نیگرۆپـۆنتێ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وتووێـژكه‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران سه‌عید جه‌لیلی بۆ به‌یژین و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی چینی.

ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ژیانگ یوو له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی كاربه‌ده‌سـتانی چینی له‌ میانه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا وتووێـژ له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلیدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو پـشتیوانی له‌ هه‌ڵوێستی واشـنتن بكات.

XS
SM
MD
LG