Accessibility links

ده‌زگایه‌كی حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سـزاكانی سه‌ر ئێران پـێویستی به‌ پـیاداچوونه‌وه‌یه‌كی وردتر هه‌یه‌


ڕاپـۆرتێـك له‌ لایه‌ن لـێـكۆڵینه‌وه‌ی چه‌كی كۆنگرێسی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت سیستمێـكی نوێ به‌ دواداچووندا پـێویسـته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببینێت گه‌مارۆی ئابوری دژ به‌ ئێران كاریگه‌ره‌ یان نا.

ئۆفیسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌رپـرسـیارێتی حكومه‌تی GAO ده‌ڵێت چه‌ندین له‌ ئاژانسه‌كانی حكومه‌ت پـێویسـته‌ پـێوانه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ن تاكو بزانن سـزاكان یارمه‌تی داوه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوایه‌ پـشتیوانی ئێران بۆ گروپه‌ تێرۆریسـته‌كان یان نا.

ڕاپـۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت هه‌روه‌ها پـێویسـته‌ ئاژانسه‌كان باری به‌رنامه‌ی ناكوكی له‌سه‌ری ناوه‌كی ئێران هه‌ڵبسه‌نگێنن.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سـاڵی 1987 گه‌مارۆی ئابوری به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕاپـۆرته‌ نوێـیه‌ له‌ لایه‌ن GAO ده‌ڵێت كاریگه‌ری ئه‌و سـزا و گه‌مارۆدانانه‌ زۆر سه‌خته‌ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.

ڕاپـۆرته‌كه‌ له‌ كاتێـكدا دێت سه‌رۆك بوش له‌ گه‌شتێـكدایه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ مه‌به‌ستی زۆرتركردنه‌وه‌ی فشـارهێنانه‌ سه‌ر ئێران.

XS
SM
MD
LG