گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكایی و پـۆڵه‌ندی ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا له واشـنتن قایل بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێـكه‌وه كاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی جیاوازیـیه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر شوێنی ئه‌و موشه‌كه به‌رگریـیانه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له پـۆڵه‌ندا دایبنێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئال په‌یسن له‌و باره‌یه‌وه له پـنتاگۆنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان نه‌شوان كاڵێ و به‌ڵێن سـاڵح به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
كاتێـك سـاڵی ڕابردوو ڕێبه‌رانی ئێسـتاكه‌ی پـۆڵه‌ندا خۆیان بۆ ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی پاڵاوتبوو هه‌ندێ تێبینی خراپـیان سه‌باره‌ت به سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری دابوو كه به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی پـنتاگۆن جێف مۆڕێـڵ ده‌ڵێت ئه‌و تێبینی‌یانه" یارمه‌تیده‌ر نه‌بوون." ئێسـتاكه پاش دوو مانگ له كاركردن له ئۆفیس و شـیكردنه‌وه‌ی پـلانه‌كه وه‌زیری به‌رگری پـۆڵه‌ندا هاتووه بۆ پـنتاگۆن وه‌ك مۆڕێـڵ ئاماژه‌ی پـێـده‌دات بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی " كراوه به‌ڵام به سوود" له‌گه‌ڵ ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا.
" ده‌مانه‌وێت بزانین چۆن كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین بۆ به‌رده‌وامیدان به هه‌نگاونانی به‌ره‌وپـێش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕوامان پـێـیه‌تی كه به‌رنامه‌یه‌كی پـێویستی گرنگبێت نه‌ك هه‌ر بۆ ئێمه به‌ڵـكو به ڕاستی بۆ هه‌موو ئه‌وروپا. دانانی ئه‌م سیسـتمی به‌رگریـیه له پـۆڵه‌ندا سـوودی زیاتری بۆ ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌بێت وه‌ك له خۆمان."
مۆڕێـڵ ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن بۆ بایه‌خدان به نیگه‌رانیـیه‌كانی پـۆڵه‌ندا، به‌ڵام ناڵێت ئه‌و نیگه‌رانیـیانه چین. له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی جیاوازدا وه‌زیری به‌رگری پـۆڵه‌ندا بۆگدان كلیچ ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌كه دۆزینه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "هاوسه‌نگی ڕاسته‌قینه‌یه له نێوان خه‌رجیـیه‌كان و سووده‌كانی" دامه‌زراندنی ئه‌م سیسـتمه. هه‌فته‌ی ڕابردوو له زاری كلیچه‌وه گوتراوه پـۆڵه‌ندا ده‌یه‌وێت به‌رگری ئاسـمانی به‌ره‌وپـێشه‌وه به‌رێت و له‌وانه‌یه له ڕێـگه‌ی موشـه‌كی پاتریۆته‌وه بێت. مۆڕێـڵ ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پـێشـتر ئه‌مریكا به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تی به‌رگری داوه‌ته پـۆڵه‌ندا.
" ئه‌مانه گه‌وره‌ترین سووده بۆ ناو ئه‌وروپا له ڕوانگه‌ی كۆمه‌كردنی به‌رگریـیه‌وه. نزیكه‌ی 750 ملیۆن دۆلار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی بوشه‌وه وه‌ك كۆمه‌كی له‌شـكری بۆ پـۆڵه‌ندا دابینكراوه. له هه‌موو وڵاتێـكی تری ئه‌وروپی زیاتره. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه تایبه‌ته‌شـه‌وه له‌و بڕوایه‌داین ده‌توانین زۆر به خێرایی زاڵبین به‌سه‌ر هه‌موو جۆره جیاوازیـیه‌كدا كه هه‌بێت."
جێـگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌زگایه‌كی موشه‌كی له پـۆڵه‌ندا دابمه‌زرێنێت هه‌روه‌ها ڕادارێـكی تایبه‌تیش له كۆماری چیـك وه‌ك به‌شـێـك له به‌رگری ئه‌وروپا له دژی موشه‌كی مامناوه‌ندی هاوێژ كه ئێران خه‌ریكی دروستكردنێتی. به‌ڵام ڕوسـیا ئه‌م سیسـتمه وه‌ك ئه‌گه‌ری مه‌ترسـیـیه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی ده‌بینێت و هه‌وڵی داوه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م كاره‌دا به‌شـدارن قایل بكات ئه‌م سیسـتمه دانه‌مه‌زرێنن.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له پـنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كلیچ گوتویه‌تی له‌گه‌ڵ پـلانی پـۆڵه‌ندادایه بۆ كشـانه‌وه‌ی 900 سـه‌ربازه‌كه‌ی له عێراق له پاش پـێـنج سـاڵ به‌شـداریكردن له هاوپه‌یمانێـتی نێونه‌ته‌وه‌یی. هه‌روه‌ها پـۆڵه‌ندا به‌نیازه 400 سه‌ربازی تر بنێرێت بۆ ئه‌فغانسـتان، به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان له‌و وڵاته ده‌گاته 1600 سه‌رباز.
ئه‌مریكا و حكومه‌تی نوێی پـۆڵه‌ندا له مه‌سه‌له‌ی موشه‌كه به‌رگریـیه‌كان به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌ڕۆن
- Al Pessin