كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له فه‌له‌ستین ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئیسرائیل له دژی میلیشـیاكانی كه‌رتی غه‌ززه 18 كوژاروی لێـكه‌وتۆته‌وه.
شه‌ڕوپـێـكدادان له غه‌ززه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به كوشـنده‌ترین هێرش دائه‌نرێت له ماوه‌ی مانگه‌كانی دوایـیدا له‌و ناوچه‌یه‌ی حه‌ماس كۆنتڕۆڵی ده‌كات.
ده‌ستیپـێـكرد له كاتێـكدا ماشـێنه له‌شـكریـیه‌كانی ئیسرائیل و هه‌لیكۆپـته‌ره‌كانیان به‌ره‌و باكوری غه‌ززه به‌ڕێـكه‌وتن و ته‌قه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌كداره فه‌له‌ستینیـیه‌كان ئاڵوگۆڕكرده‌وه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شت میلیشـیا كوژران كه هه‌روه‌ها حوسـام زه‌هاری كوڕی ڕێبه‌ری باڵای حه‌ماس مه‌حمود زه‌هاریشی گرته‌وه، وه نزیكه‌ی 40 فه‌له‌ستینی له میلیشـیا و مه‌دنی برینداركران.
كاربه‌ده‌سـته فه‌له‌ستینیـیه‌كان له كه‌ناری خۆرئاوا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئیسرائیلیان مه‌حكومكرد. گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل مارك ڕێـگیف گوتی ئیسرائیل ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرتووه بۆ پاراستنی مه‌ده‌نیـیه‌كانی له هێرشی موشه‌كی ڕۆژانه له لایه‌ن میلیشـیاكانه‌وه.