Accessibility links

كۆنده‌لیزا ڕایس له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له‌ به‌غدای پایته‌خت عێراق كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای عێراقدا ئه‌نجام دا له‌ پـێناو هاندانی ئاشتبوونه‌وه‌ی سـیاسی نێوان پـێـكهاته‌كانیدا.

له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا خانم ڕایس پـێـخۆشـبوونی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ قانونێـك كه‌ تیایدا ڕێـگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پـێشـووی پارتی به‌عسی لابراوی سه‌ر به‌ سه‌دام حسێن ده‌دات بۆ ناو كاروباری حكومه‌ت.

خانم ڕایس گوتیشی پـێویسـته‌ ڕێبه‌رانی عێراق قانونی تر په‌سه‌ند بكه‌ن و جێبه‌جێـیان بكه‌ن له‌ ناویاندا ڕێـنمایـیه‌كانی سـازدانی هه‌ڵـبژاردن له‌ پارێزگاكانی عێراقدا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ خانم ڕایس له‌ ڕیاضی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌وه‌ سه‌ردانی به‌غدای كرد. خانم ڕایس یاوه‌ری سه‌رۆك بوش ده‌كات له‌ گه‌شتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بڕیاره‌ دواتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕیاض.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی تردا وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر له‌ لـێدوانێـكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی نیویۆرك تایمز ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی پـێویسـتی به‌ هێزی له‌شـكری ده‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی سـنووره‌كانی بۆ ماوه‌ی 10 سـاڵی تر.

گوتیشی حكومه‌تی عێراق 4 سـاڵی تری گه‌ره‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی ته‌واوی ئاسایشی ناوخۆی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كۆنده‌لیزا ڕایس بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێـگره‌كانی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولیر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:15 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG