ده‌نگده‌ران له ویلایه‌تی میشـیگن له باكوری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێ ده‌كه‌ون تاكو به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كاندا بكه‌ن. به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌كانی ئه‌م دوایـیه ده‌ركه‌وتووه هه‌ردوو پاڵـێوراوی كۆماری میت ڕۆمنی و جۆن مه‌كـكه‌ین ژماره‌ی پـشـتیوانكه‌رانیان له یه‌كه‌وه نزیـكه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گرێـك فڵاكه‌س له دیترۆیته‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت هه‌ردوو پاڵـێوراو هه‌وڵێـكی بێ وچان ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌سـتهێنانی زۆرترین ده‌نگ.
هاوكارمان نه‌شـوان كاڵێ درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
فه‌رمانداری پـێشـووی ماسه‌چوسـتس میت ڕۆمنی له ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا له سه‌رانسه‌ری
ویلایه‌ته‌كه سه‌نگی خسـته سه‌ر مه‌سه‌له ئابوریـیه‌كان، وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بیرۆكه‌ی نوێی هه‌یه و ده‌توانێت پـیشه‌سـازی ئۆتۆمبێـل بگه‌شـێنێته‌وه و هه‌روه‌ها ئاڵای ئابوری و یلایه‌ته‌كه.
" من ده‌مه‌وێت میشـیگن بگه‌ڕێنمه‌وه من نامه‌وێت پاڵی لێ بده‌مه‌وه و بڵێم بارودۆخی میشـیگن زۆر خراپه و یاخود بارودۆخی پـیشه‌سـازی ئۆتۆمبێـل زۆر خراپه و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كاره‌كانیان له ده‌سـتداوه بارودۆخیان زۆر خراپه. ئه‌گه‌ر من بـبم به سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشوو ناده‌م هه‌تا میشـیگن ده‌هێنمه‌وه سه‌ر دۆخی جارانی."
جێـگه‌ی ئاماژه‌یه ڕێژه‌ی بێـكاری له ویلایه‌تی میشـیگن له سه‌رو له سه‌دا حه‌وته‌وه‌یه و هه‌روه‌ها به هۆی بێ توانایی خه‌ڵـك له دانه‌وه‌ی قه‌رزی خان‌و و به‌ره‌كانیان زیانێـكی زۆری لێـكه‌وتووه. له‌م سـاڵانه‌ی دوایدا كۆمپانیاكانی دروسـتكردنی ئۆتۆمبێـڵ به‌هۆی پـێـشـبڕكێـی كۆمپانیا بیانیـیه‌كانه‌وه فرۆشـتنه‌كانیان له ده‌ستداوه و له ئه‌نجامدا به هه‌زاره‌ها له كاركه‌رانیان ناردۆته ماڵه‌وه و بێـكاربوون.
یه‌كێـك له گوتاره‌كانی ڕۆمنی له دژی ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی جۆن مه‌كـكه‌ینی سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا بوو كه گوتویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كارگه‌كان له ده‌سـتدراون بۆ هه‌تاهه‌تایـیه. به‌ڵام سیناتۆر مه‌كـكه‌ین له دژی ئه‌و بۆچوونه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌و له ڕێـگه‌ی ڕێـكخسـتنه‌وه هانی به‌ره‌و پـێشـبردنی كاری نوێ ده‌دات.
" من یارمه‌تی ئه‌م ویلایه‌ته ده‌ده‌م و ده‌یكه‌مه پـێشـینه‌ی كاره‌كانم."
مه‌كـكه‌ین ده‌ڵێت باشتر وایه ڕاستبین بین و هه‌وڵ نه‌ده‌ین به هه‌مان شـێوه‌ی پـێشـوو كاری كارگه‌كان دروستبكه‌ینه‌وه، وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ڕێـگه‌ی نوێی ته‌كنه‌لۆجی بگیرێته‌به‌ر.
هه‌ردوو ڕۆمنیش و مه‌كـكه‌ینیش خه‌ڵـكێـكی زۆر به په‌رۆشه‌وه لـێـیان كۆبووبۆوه.
به‌پـێی هه‌ندێ ڕاوه‌رگرتنی گشتی نیشـان ده‌دات ڕۆمنی كه‌مێـك له پـێشـه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێـكی تر به پـێـچه‌وانه‌وه نیشـان ده‌ده‌ن. زۆربه‌ی شـیكه‌ره‌وانی سـیاسی وای ده‌بینن بۆی هه‌یه ڕۆمنی بیباته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆی له میشـیگن له‌دایكبووه و جۆرج ڕۆمنی باوكیشی بۆ ماوه‌ی شه‌ش سـاڵ فه‌رمانداری ویلایه‌ته‌كه بووه.
به‌هه‌ر حاڵ كاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆمنی ده‌ڵێن ئه‌و پـێشـبڕكێ بۆ ئه‌وه ناكات ده‌نگی زۆر به‌ده‌سـتبهێنێت و ئه‌نجامه‌كان له میشـیگن هه‌رچۆنێـكبن ئه‌و به‌رده‌وامده‌بێت. جێـگه‌ی ئاماژه‌یه له سێی ئه‌م مانگه‌دا ڕۆمنی له كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كانی ده‌نگدانه‌كاندا ئایاوای له‌ده‌سـتدا له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌ركه‌نسـاس مایـك هه‌كه‌بی و چه‌ند ڕۆژێـك پاش ئه‌وه له هه‌ڵـبژاردنه سه‌ره‌تایـیه‌كانی نیو هامشه‌ر له به‌رامبه‌ر سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین دۆڕاندی.
هه‌روه‌ها هه‌كه‌بیش له میشیگن هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردن ده‌كات، به‌ڵام به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌كان ژماره‌ی خاڵ له پاش ڕۆمنی ومه‌كـكه‌ینه‌وه‌یه.