Accessibility links

سه‌رۆك بوش ئێران له‌ پـێشـه‌نگی پـێشـتیوانكه‌رانی تێرۆریزم له‌ جیهاندا داده‌نێت


سه‌رۆك بوش ئێران به‌ پـێشه‌نگ و گه‌وره‌ترین پـشتیوانیـكه‌ری تێرۆر له‌ جیهان ناوبردووه‌ و له‌ هاوپه‌یمانانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ناوچه‌ی كه‌نداودا داوای كردووه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسـیـیه‌ بـبن پـێش ئه‌وه‌ی به‌ قسـه‌كانی زۆر دێربیت.

بوش ئه‌و قسانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتی پـێشـكه‌شـكردنی وتارێـكی سه‌ره‌كیدا له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌ نۆ ڕۆژیـیه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ میرنشینه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی كردووه‌.

سه‌رۆك ده‌ڵێت ئێران سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌نێرێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی وڵاتاندا ده‌كات له‌ هه‌موو شـوێنێـك.

بوش به‌شـێـك له‌ وتاره‌كه‌ی بۆ مه‌ردومی ئێران بووه‌، وه‌ ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌یان ڕێـگا له‌و هه‌لانه‌ ده‌گرێت بۆ سـازدانی ژیانێـكی باشـتر. ئه‌و له‌ تاران داوایكرد له‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیـیانیدا خۆی به‌رپـرسـیار بزانێت.

ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌ی بوش بڕوای به‌ گه‌شه‌پـێـدانی ئازادی و دیموكراسی بووه‌.

XS
SM
MD
LG