ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسـا نیكۆلای سـاركۆزی له‌گه‌ڵ گروپـێـك له ڕێبه‌رانی وڵات ده‌ست به سه‌ردانی سێ ڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی دیبلۆماتی له هه‌رێمه‌كه‌دا دابمه‌زرێنێت.
به‌ڕێز سـاركۆزی سه‌ردانی عه‌ره‌بســتانی سـعودی و قه‌ته‌ر میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بی ده‌كات. ناوبراو له‌و كاته‌دا ده‌گاته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه سه‌رۆك بوش له‌وێـیه و ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوانی ناكرێت كه یه‌كتری بـبینن.
ڕاپـۆرتێـكی حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی كه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی وڵات بڵاوبۆوه ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسـا بۆ فرۆشتنی كه‌ره‌سـته‌ی له‌شـكری پـێـكبهێنێت كه به عه‌ره‌بسـتانی بفرۆشێت.
له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له میرنشـینه‌كانی عه‌ره‌ب چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت سـاركۆزی نزیكه‌ی ڕێـكـكه‌وتنێـكی 6 ملیار دۆلاری بۆ خولقاندنی وزه‌ی ناوه‌كی بـبه‌ستێت. فه‌ره‌نسـا ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی هاوشـێوه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌زائیر و لیبیادا مۆركردووه.