Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌گاته‌  شـانشینی به‌حرێن


جۆرج بوش سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا له‌ وڵاتی به‌حرێنه‌ و ده‌بێته‌ دووهه‌مین شوێنی سه‌ردانی له‌ وڵاته‌ میرنشـینه‌كانی عه‌ره‌بی، به‌شێـكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پـشتیوانی بۆ هه‌وڵه‌كانی بخولقـێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پـێشی كاریگه‌ری ئێران له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا بگرێت.

چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ پادشـای به‌حرێن حه‌مه‌د بن عیسـا ئال خه‌لیفه‌ وتووێـژیش بكات.

به‌ڕێز بوش یه‌كم سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌ كه‌ سه‌ردانی به‌حرێن بكات كه‌ پـێـنج كۆمه‌ڵی گه‌وره‌ی كه‌شتی ده‌ریایی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاته‌نه‌.

به‌ڕێز بوش له‌ كوێت ڕا سه‌ردانی به‌حرێنی كرد كه‌ له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ره‌ كۆمانداری له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ پـێتره‌یه‌س و باڵیۆزی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ڕایان كرۆكه‌ر كۆبۆوه‌.

پاشـان سه‌رۆك بوش گوتی هیچ بڕیاری سه‌باره‌ت به‌ كێشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی زیاتری ئه‌مریكایی له‌ عێراقی نه‌داوه‌. هه‌روه‌ها داوای له‌ سـوریاش كرد وه‌ك خۆی ده‌ڵێت پـێشی ناردنی تێرۆریستان بۆ نێو عێراق بگرێت و به‌ جدی داواشی له‌ ئێران كرد پـشتیوانی له‌ میلیشـیاكان و گروپه‌كانی توندڕه‌و له‌ عێراق ڕابگرێت.

XS
SM
MD
LG