په‌رله‌مانی عێراق به‌رنووسی یاسایه‌كی په‌سه‌ندكردووه و تیایدا ڕێـگه ده‌درێت به ئه‌ندامانی پـێشـووی پارتی به‌عسی سه‌دام حسـێن تا له پـۆسته حكومیـیه‌كاندا كاربكه‌ن.
ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك پـێوانه‌یه‌ك لێ ده‌ڕوانێت له به‌ره‌وپـێشـچوونی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراقیـیه‌كاندا.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م به‌رنووسه له په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ندكرا و ماوه‌یه‌ك بوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا دانرابوو.
به‌پـێی ئه‌م به‌رنووسه په‌سـندكراوه ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر مافی به‌عسـیـیه‌كانی پـێشـوو دانرابوون هێور ده‌كرێنه‌وه تا بتوانن داواكاری بۆ پـۆسته‌كانی حكومه‌ت پـڕ بكه‌نه‌وه. ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ش دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی سـاڵی 2003 ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كرایه سه‌ر عێراق دانران شـیعه عێراقیـیه‌كان كه له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌دام حسـێندا سه‌ركوت ده‌كران دژی ئه‌و به‌رنووسه بوون.
هه‌زران كاربه‌ده‌ستی به‌عسی له كاره‌كانی حكومه‌ت لادران پاش ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن. ئه‌و لادرانانه‌ش بوونه مایه‌ی قوڵـبوونه‌وه‌ی زیاتری پـشـێوی و ئاڵـۆزكاریـیه ئاینزایـیه‌كان له نێوان شیعه‌كاندا كه زۆرترایه‌تین و عه‌ره‌به سـوونه‌كانیشـدا كه ڕۆژێـك له ڕۆژان له عێراق ده‌سه‌ڵاتداربوون.