سه‌رۆكی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی داوای له ئێران كردووه هاوكاریـیه‌كانی توندوتۆڵ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگا چاودێریـیه ناوه‌كیـیه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به
مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشـانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران هه‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ غولام ڕزا ئاغازاده سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌تۆمی ئێران‌دا كردووه. وتووێـژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بوون چۆن ئێران و ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌توانن باشـتر پـێـكه‌وه كاربكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی له مانگی سـێـدا ئه‌لبه‌رادعی ڕاپـۆرتی خۆی بدات به ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگاكه‌ی.
ئاغازاده وتووێـژه‌كانی به وتووێـژی زۆر باش ناوزه‌ندكرد و گوتوشـیه‌تی ئێران به‌رده‌وامده‌بێت له هاوكاریكردنی ته‌واوی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی.
محه‌مه‌د سه‌عیدی جێـگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌تۆمی ئێران به ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی ئێران IRNA گوتووه په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌زگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا چوونه‌ته قۆناغێـكی نوێـوه.
ئه‌لبه‌رادعی به‌رنامه‌ی هه‌یه ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێران و له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلی وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێرانیشـدا كۆبـبێته‌وه.