ڕۆژنامه‌نووس سه‌ردار عه‌بدوڵـڵا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح باس
له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بوش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش دوو جۆر سـیاسه‌تی هه‌بووه له به‌رامبه‌ر پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان و ئیسـرائیلیـیه‌كان و به شـێوه‌یه‌كی گشتیش سه‌باره‌ت به پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل. ده‌شڵێت سه‌رۆك بوش له سه‌ره‌تای سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌یدا هه‌سـت ده‌كرا وه‌ك سه‌رۆكی پـێشووی، واته بێـل كلنتن، ئه‌وه‌نده بایه‌خی به‌م كێشه‌یه نه‌ئه‌دا، به‌ڵام دواتر له سـاڵی 2002 وه‌وه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:16 خوله‌كه.