له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ده‌ره‌وه‌ی سـاختمانی دادگای شـاری لاهور له پاكسـتان به لایه‌نی كه‌م 24 كه‌س كوژران و زیاتر له 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا نانسی ئه‌میلیا كۆڵنس له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
مالیك ئیقبال سه‌رۆكی پـۆلیسی لاهور ده‌ڵێت په‌لامارده‌ره‌كه ئامانجی هێزی پـۆلیس بوو
كه‌وا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌رده‌م سـاختمانی دادگای لاهور ڕاوه‌ستابوون و خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بوون بۆ خۆنیشـاندانێـكی دژ به حكومه‌ت له لایه‌ن پارێزه‌رانه‌وه.
مالیك ئیقبال ده‌ڵێت" ئه‌مه په‌لامارێـكی خۆكوژی بوو و پـۆلیس كه له نۆبه‌داریدا بوون ئامانجی ئه‌و په‌لاماره بوون."
فلیمی ته‌له‌فیزیۆنی خۆجێـی دیمه‌نی ئاڵۆزی له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكه نیشـان دا كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له مردوو و برینداربووان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌دی ده‌كران.
پاكستان له‌م مانگانه‌ی دوایـیه دووچاری شه‌پـۆلێـكی په‌لاماری بۆمبی بووه كه زۆربه‌ی دژی هێزه‌كانی ئاسایشی بوونه و به سه‌دان كه‌س كوژراون. حكومه‌ت وه‌باڵی په‌لاماره‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی میلیتانه ئیسـلامیـیه‌كانی كه په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆن و سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكستان بێنه‌زیر بۆتۆ له په‌لامارێـكی بۆمبی و به گولله‌ی چه‌كی ده‌ستی تێرۆركرا، هه‌ر كه گردبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵـبژاردنی له ڕاوه‌ڵـپندی جێـهێشـت.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له پاكسـتان به لایه‌نی كه‌م 24 كه‌س ده‌كوژرێن
- Nancy-Amelia Collins