سه‌رۆكی ئه‌مریكایی جۆرج بوش ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتی له نێوان ئیسـرائیل و فه‌له‌ستینیـیه‌كان مۆربكرێت له ماوه‌ی سـاڵێـك له ئێسـتاكه‌وه و له‌و
كاته‌ی نووسـینگه‌كه‌ی به‌جێـده‌هێـڵێت.
له وته‌یه‌كیدا له كۆنفرانسـێـكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له شـاری ڕامه‌ڵـڵا له كه‌ناری خۆرئاوا به‌ڕێز بوش گوتی قه‌ناعه‌تی پـێـیه‌تی كه هه‌ردوو ڕێبه‌رانی ئیسـرائیلی و فه‌له‌ستینی تێـده‌گه‌ن له گرنگی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی دیموكراسی كه به ئاشتی شـان به شـانی یه‌كتر بـژین.
به‌ڕێز بوش هه‌ره‌وه‌ها داوای له ڕێبه‌رایه‌تی فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان كرد به‌ره‌نگاری میلیشـیاكان بـبنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت هه‌وڵه‌كانی ئاشـتی بشـێوێنن. گوتیشی حه‌ماس كه ئێسـتاكه كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات جگه له بێ ئۆمێدی هیچ سـوودێـكی به فه‌له‌ستیـنیـیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌به‌خشـیوه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كات هه‌ردوو ئیسرائیل و فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان ڕێز له به‌ڵـێـنه‌كانیان بگرن به گوێره‌ی نه‌خشه‌ی ڕێـگه‌ی پـلانی ئاشـتی. قۆناغی هه‌نووكه‌یی وتووێـژه‌كانی ئاشـتیشی به ده‌رفه‌تێـكی مێژوویی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
له تێـبینی‌یه‌كانیدا به‌ڕێز عه‌باسیش گوتی ئومێده‌واره ئه‌مسـاڵ سـاڵێـكی پـێـكهێنانی ئاشتی بێت.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ناوچه فه‌له‌سـتـیـنیـیه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای فه‌له‌ستینیدا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان شوان سه‌عید و سـمكۆ عه‌زیز به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه، هه‌روه‌ها جودث لاثام كه ئه‌ویش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكایه سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژنامه‌وانێـكی ئیسـرائیلی و فه‌له‌ستینیدا كردووه و ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان نه‌شوان كاڵێ و كاوه كرمانج به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.