كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێران ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌كان قبوڵ بكات ئه‌گه‌ر گه‌میـیه‌كانی ئێرانی جارێـكی دیكه ڕووبه‌ڕووی كه‌شتی ئه‌مریكایی له كه‌نداوی فارس
ڕاوه‌ستن.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی كۆشـكی سـپی ستیفن هادڵی مه‌به‌ستی ڕووداوه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه بوو كه تیایدا پـێـنج گه‌می خۆش ئاژوی ئێرانی، كه وا دیاره سـوپای پاسـدارانی ئێران به‌ڕێـ‌یان ده‌به‌ن، له كه‌شتی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له ته‌نگه ئاوی هورموز نزیـك بووبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێـكردبوون.
سـتیفن هادلی كه له ئیسرائیله و له‌وێ بۆ په‌یامنێران قسه‌ی ده‌كرد گوتی كارێـكی هانده‌رانه بوو ئه‌و كاره و بۆی هه‌بوو له ئه‌نجامی شه‌ڕ نێوان هه‌ردوو هێز دروستبـبێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه به‌پـێی ده‌نگی ئه‌ندامێـكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ده‌بیسـترێت هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌میـیه‌كانی ئێرانی دروستبكات و پـێـیان ده‌ڵێت كه‌شتیـیه‌كانی هێزی ده‌ریایی كه‌شتی هێزی هاوپه‌یمانانن. ده‌نگێـكیش له یه‌كێـك له گه‌میـیه‌كانی ئێرانی ده‌بیسـترێت كه به ڕادیۆ هۆشـداری ده‌دات و ده‌ڵێت كه‌شـتیـیه‌كی ئه‌مریكایی به ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ته‌قێنرێته‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی ئێران له زاری كاربه‌ده‌ستێـكی سـوپای پاسـداران گوتوویه‌تی ڤیدیۆكه دروسـتكراوه.