ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سـتانی نیو هامشه‌ر بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نیشـانی ده‌ده‌ن سـیناتۆری سـتانی نیویۆرك هـێـله‌ری كلنتن به‌سه‌ر كاندیده‌كانی تری پارتی دیموكراتدا سه‌ركه‌وتووه و هه‌روه‌ها سـیناتۆری سـتانی ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌كـكه‌ین ئه‌ویش پله‌ی یه‌كه‌می له نیو كاندیده‌كانی پارتی كۆماری‌دا به‌ده‌سـتهێناوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له نیو هامشه‌ر جێم مه‌ڵۆن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی سـیاسی به‌خۆوه بینی به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی ماسه‌چوسسدا هێنای.
سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین ده‌ڵێت " ئه‌و ته‌مه‌نه‌م جێـهێشـتووه و گه‌ڕامه‌وه و هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی نیو هامشه‌ر ئه‌وه‌ی نیشـاندا گه‌ڕانه‌وه یانی چی."
بێـجگه له ده‌نگده‌رانی كۆماری جۆن مه‌كـكه‌ین سـوودی له پـشـتیوانی ده‌نگده‌رانی بێ لایه‌نیش بینیوه كه ده‌توانن له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی كۆماری و دیموكراته‌كانیشـدا ده‌نگ بده‌ن.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی مه‌كـكین گه‌ڕانه‌وه‌ی مێت ڕۆمنیـیه كه هیواداربوو سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـسێـته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له ئایاوا له پله‌ی دووهه‌مدا بوو. مایك هه‌كه‌بی له نیو هامشه‌ر به پله‌ی سـێهه‌م هات و ڕوودی جیلیانیش به پله‌ی چوارهه‌م بوو.
بۆ دیموكراته‌كانیش سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن به ئه‌نجامێـكی نزیـك توانی سه‌ركه‌وتن
به‌سـه‌ر سیناتۆر باراك ئۆبامادا بهێنێت. هێـله‌ری سـوپاسی لایه‌نگرانی كرد و په‌یمانیشی دا به‌رده‌وامبێت له هه‌وڵه‌كانی تا بـبێته كاندیدی سه‌رتاسه‌ری دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵـبژاردنی پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و له لـێدوانێـكیشـدا سـوپاسی ده‌نگده‌رانی نیو هامشه‌ری كرد.
له هه‌فته‌كانی داهاتوودا هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كان ڕووه‌و سـتانه‌كانی ڕۆژئاوا و باشوری ئه‌مریكا ده‌چن وه‌ك ستانه‌كانی نیڤادا و سـاوث كارۆلاینا و فلۆریدا و وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن له نێوان كاندیده‌كاندا گه‌رمتربێت.
هێـله‌ری كلنتن و جۆن مه‌كـكه‌ین له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی نیو هامشه‌ردا ده‌یبه‌نه‌وه
- Jim Malone