سه‌رۆك بوش به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێـكه‌وت بۆ سه‌ردانێـكی هه‌شت ڕۆژی كه گه‌شته‌كه‌ی به سه‌ردانی ئیسـرائیل و كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌ستپـێـده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیاره به‌ڕێز بوش سه‌ردانی كوه‌یت، به‌حرێن، میرنشـینه یه‌كگرتوه‌كانی عه‌ره‌ب، عه‌ره‌به‌سـتانی سـعودیـیه و میسـر بكات.
به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه له واشـنتنه‌وه به‌ڕێـبكه‌وت سه‌رۆك گوتی پلانی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا باس له هه‌ڕه‌شـه‌كانی ئێران بكات.
ئاژانسی موخابه‌راتی ئه‌مریكا له مانگی دوانزه ڕایگه‌یاند كه ئێران ده‌زانێت چۆن یۆرانیۆم بـپـیتـێنـێت و تا سـاڵی 2015 ئه‌وه‌نده یۆرانیۆمی ده‌بێت كه ده‌توانێت چه‌كی ناوه‌كی لێ دروستبكات.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌رۆك بوش له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی سكه‌ت سـتێرنز ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.