ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ڵێت ئه‌مسـاڵ داوای 261
ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژیـیه‌وه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه.
داواكه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی كۆمسـیۆنی به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران بۆ دابینكردنی یارمه‌تی دراویـیه بۆ زیاتر له 2 ملیۆن كه‌سی كه‌وا ئاواره‌ی ناوخۆن و یاخود بۆ ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه چوونه‌ته وڵاته دراوسـێـكان، كه به سه‌ركی سـوریا و ئوردنه.
كۆمسـیۆنی به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڵێت بایه‌خی ته‌ندروستی و یارمه‌تی تر بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كات كه‌وا ئومێده‌واره كه ئه‌مسـاڵ به لای كه‌می 100 هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ری عێراقی بچنه خوێندنگا. ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت ناتوانێت ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی حكومه‌تی عێراقی پـشـتڕاست بكات كه‌وا ده‌ڵێن 30 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له سـاڵی 2007 گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵی خۆیان.