كاربه‌ده‌سـتانی ئێران له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌دان كه‌سـیان داوه و تانه‌ت بڕیاریشـیان داوه هه‌ندێـكیان به هاوشـێوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌به‌ر
چاوی خه‌ڵـك له‌سـێداره‌یان بده‌ن.
دیاره له هه‌موو شوێنێـكی ئه‌م جیهانه هه‌ركه‌سـێـك تاوانێـكی كردبێت ده‌بێت به‌پـێی ئاستی تاوانه‌كه‌ی سـزای خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێران ئاشـكرایه مه‌به‌ست له‌و سـزا بێ به‌زه‌یی‌یانه جێبه‌جێـكردنی یاسا و دادپه‌روه‌ری نیـیه به‌ڵـكو ئامرازێـكه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بۆ تۆقاندنی خه‌ڵـكه‌كه‌یان به‌كاری ده‌هێنن و پـێی په‌یامێـكیان پـێـده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وه‌یه " ئێمه ڕژێمێـكی خوێنڕێژین و زۆر به سـانایی كۆتایی به ژیانی هه‌ر كه‌سـێـك ده‌هێنین ئه‌گه‌ر مه‌بسـتمان بێت."
هاوكارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـاڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:18 خوله‌كه.