ماوه‌یه‌كه چه‌ند لایه‌نێـك له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا وتووێـژ ده‌كه‌ن به مه‌بستی دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ نیشـاندانی هاوهه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ك مه‌سه‌له، له‌وانه به‌ندی
140 ده‌ستوری عێراق و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و سـووته‌مه‌نی و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌و لایه‌نانه بیانه‌وێت به‌ره‌یه‌ك و یان شـێوازێـك له ڕێـكـكه‌وتن له ناو خۆیاندا په‌یدا بكه‌ن به مه‌به‌سـتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ندێـك له مادده ده‌ستوریـیه‌كان و هه‌ندێـك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی حكومه‌تی ئه‌لمالیكی و یان كورده‌كان ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:25 خوله‌كه.