Accessibility links

بڕیاره‌ سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێران بكات


وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی په‌یوه‌ند به‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی مشـتومڕ له‌سه‌ری ئێرانی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێران ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ خانمه‌ وته‌بێژی ئاژانسی ناوبراو گوتی به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌یدا بۆ ئێران له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتیشی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی وتووێـژ له‌ باره‌ی ڕێـگه‌كانی به‌هێزكردن و خێراپـێـكردنی جێبه‌جێـكردنی ڕێـنمایـیه‌كانی پاراسـتنی ناوه‌كی له‌ ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی ئێرانیدا ده‌كات.

ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئێران له‌ دره‌نگانێـكی مانگی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند به‌ نیازه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مسـاڵدا یه‌كه‌مین ویسـتگه‌ی ئه‌لیكتریـك به‌ وزه‌ی ناوه‌كی بخاته‌ گه‌ڕ.

تاران ده‌ڵێت چالاكیـیه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری سـڤیله‌.

هاوكات وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوای سه‌رجه‌م تاران به‌ هه‌وڵدانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی له‌ ژێر په‌رده‌ی پـرۆگرامی ناوه‌كی سـڤیلدا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG