كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی دوو هێرشی خۆكوژی له ناوچه‌یه‌كی باكوری به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 14 كه‌س كوژران و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان و بینه‌رانی ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن هێرشـبه‌ری یه‌كه‌م ڕۆژی دووشه‌ممه خۆی له به‌رده‌م نووسـینگه‌ی وه‌قفی سـوننی له گه‌ڕه‌كی ئه‌عظه‌میه ته‌قاندۆته‌وه و پاش ماوه‌یه‌كی كورت به دوایدا ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕێبه‌ری گروپـێـكی سوننی كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پـشـتگیری ده‌كرێن و شه‌ڕی ئه‌لقاعیده ده‌كه‌ن له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه. زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان ئه‌ندامی گروپه‌كه بوون.
شـایانی باسه هه‌ندێـك موسـڵمانی سوننه چه‌ندین گروپـیان پـێـكهێناوه و پـێی ده‌ڵێن "مه‌جالس ئه‌لصحوه" و چوونه‌ته پاڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕكردن له دژی ئه‌لقاعیده و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
له دوو ته‌قینه‌وه‌ی تردا كه له نزیـك زانكۆی به‌غدا ڕوویدا به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژران.