Accessibility links

له‌ ڕۆژی دامه‌زراندنی له‌شـكری عێراق 11 كه‌س به‌ هێرشـێـكی خۆكوژی له‌ به‌غدا ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ خۆی له‌ نێو كۆمه‌ڵـێـك سه‌رباز و مه‌ده‌نی عێراقی ته‌قانده‌وه‌ كه‌ ئاهه‌نگیان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی سوپای عێراقه‌وه‌ ده‌گێڕا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ناو جه‌رگه‌ی به‌غدا و له‌ ئاكامدا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 11 كه‌س كوژران و 17ی دیكه‌ برینداربوون.

شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاد ڕوویدا كاتێـك سه‌ربازان ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و گۆرانیـیان ده‌گوت. گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت 2 سه‌ربازی عێراقی له‌به‌رده‌م هێرشـبه‌ره‌كه‌دا بوون به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ندێـك له‌ كاریگه‌رێـتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه‌.

ڕۆژی سـوپا پـشوودانێـكی ڕه‌سـمیـیه‌ كه‌ یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق له‌ سـاڵی 1921 ده‌كاته‌وه‌ و ڕێـپـێوانی له‌شـكری و ئاهه‌نگی تیادا ده‌گێڕێت.

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جودا له‌ پایته‌ختی عێراق هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پـۆلیس گوتی له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێنێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ ڕێسـتورانتێـك له‌ گه‌ڕه‌كی قاهیره‌ له‌ باكور 3 كه‌س كوژران و 11 ی دیكه‌ برینداربوون.

XS
SM
MD
LG