سه‌رۆك بوش له هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات به ئومێدی ئه‌وه‌ی هانی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بدات بۆ پـشـتیوانیكردن له وتووێـژه‌كانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی سكه‌ت سـتێرنز ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان جانی دیلان و سـمكۆ عه‌زیز به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ئیسرائیل یه‌كه‌مین ڕاوه‌سـتانی سه‌رۆكه كه له‌وێدا ئه‌و ده‌ڵێت هانی سه‌رۆك وه‌زیری
ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وتووێـژه‌كانی ئاشتیدا كه له مانگی یانزه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سـتیانپـێـكرد به‌ره‌و پـێش بچن.
" ئه‌مه كارێـكی سه‌خته و پـێویستی به بڕیاردانی دلێرانه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته ئاڵۆزه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا من گه‌شبینم سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه‌كان. هاوكات ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مریكا ئه‌وپه‌ڕی وابه‌سـته‌یه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ردوولایان له پـێناو به‌رجه‌سته‌كردنی ڕوانگه‌ی مێژوویی كه هه‌مووان هه‌مانه ئه‌ویش دوو ده‌وڵه‌تی دیموكراتی ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینـیـیه كه شـان به شـانی یه‌كتر به ئاشتی و ئارامی پـێـكه‌وه بژین."
پاش ئیسرائیل سه‌رۆك سه‌ردانی كوێت، به‌حرێن، میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی، عه‌ره‌بسـتانی سعودی و میسر ده‌كات. ئه‌و له په‌یامی ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا ده‌ڵێت له ڕێبه‌رانی ناوچه‌كه داوا ده‌كات بۆ پـشتیوانیـكردن له وتووێـژه‌كانی ئیسرائیلی فه‌له‌ستینی و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به توندڕه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا ڕاوێژ ده‌كات.
سه‌رۆك ده‌ڵێت ئه‌مریكا ده‌مێـنـێـته‌وه ده‌ستی له كاروباری ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵـگاكان زۆرتر پـشوو درێژیـیان له ده‌ستداون و به هیوان كه‌متر بـبنه سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی و ڕادیكاڵزم.
" ئێمه پـشـتگیری له كه‌سـانی دیموكراتخواز و چاكسـازكاران له به‌یرووت و به‌غدا هه‌تا دیمه‌شق و تاران ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها ئێمه پـشتی سه‌رجه‌م ئه‌وانه ده‌گرین كه كار له پـێناو دامه‌زراندنی داهاتوویه‌كی ئازاد و عادیلانه و هه‌روه‌ها ئاشتیدا ده‌كه‌ن."
بزاڤگه‌ران و شیكه‌ره‌وان له هه‌ندێ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌گه‌ڵ وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاوپه‌یمانن ده‌ڵێن سـاڵی 2007 چه‌ندین هه‌نگاو له ڕووی دیموكراسـیـیه‌وه له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه پاشه‌گه‌زی كردووه.
سه‌رۆك بوش له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕیار وایه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبـبێته‌وه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی له باره‌ی نوێترینه‌كانی شه‌ڕ له‌وێدا.
بیروڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كان ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌مریكایـیه‌كان له‌و بڕوایه‌دان بڕیاری سه‌رۆك بۆ هێرشـبردنه سه‌ر عێراق هه‌ڵه‌یه‌ك بووه و ناردنی فره‌تر له 100 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی بۆ ئه‌وێ كێشه‌یه‌كی گرنگه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مسـاڵدا.
له په‌یامی ڕادیۆیی دیموكراته‌كاندا هاوارد دین سـكرتێری گشتی پارته‌كه له ده‌نگده‌رانی
ئه‌مریكایی داوایـكردووه كۆتایی بهێنن به فه‌رمانڕه‌وایی 7 سـاڵه‌ی كۆماریـیه‌كان.
" كاندیدی كۆماریـیه‌كان پـشـتگیری له ڕابردوو ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وان پـشتگیری له جه‌نگی عێراقی سه‌رۆك بوش و ڤیتۆكردنی سه‌رۆك بوش بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی منداڵان ده‌كه‌ن. هاوكات ئه‌وان پـشتگیری بێ كۆتایی له ڕوانگه‌ی به‌كارهێنانی كارتی پاره‌دان به متمانه ده‌كه‌ن، كه منداڵه‌كانمان و منداڵه‌كانی ئه‌وان پاره‌ی قه‌رزه‌كه ده‌بێت بده‌نه‌وه. به‌ڵام دیموكراته‌كان پـشـتگیری له داهاتووی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، په‌یامه‌كه‌مان له مانگی یانزه‌دا ڕوون و ئاشـكرا ده‌بێت، ئینجا ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت ئه‌مریكا له عێراق ده‌رچێت و سه‌نگ بخاته‌وه سه‌ر ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی كه ئه‌ویش له ڕاستیدا جه‌نگ له دژی تیرۆریزمه هه‌ر بۆیه ده‌نگ به دیموكرات بده‌ن بۆ سه‌رۆك كۆماری وڵات."
له یه‌كه‌مین كۆمیته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا فره‌تر له دوو به‌رابه‌ر له دیموكراته‌كان به‌شـداریـیان كردووه تاكو كۆماریـیه‌كان. دین ده‌ڵێت ئه‌وه وا نیشـان ده‌دات ئه‌مریكایـیه‌كان ترمێـكی تر بوشیان ناوێت. به هه‌ر جۆر به‌پـێـی ده‌ستور كه ڕێـگه به سه‌رۆك نادات بۆ ترمێـكی سێهه‌م ئه‌وه نابێت.